AP ١٤٠٠ گوڵان ٦ ١٣:٢٢

زەریف لەگەڵ فواد حوسێن کۆ بووەوە

زەریف لەگەڵ فواد حوسێن کۆ بووەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ فواد حوسێن بە جەخت لەسەر ئەوەی کە لە ڕۆڵی گرینگی عێراق لە ناوچەکە پێشوازی دەکەین، وتی: هیوادارین بە ڕۆڵگێڕانی برا عێراقییەکانمان لە ئاستی ناوچەکە گۆڕانکاری ئەرێنی ببینین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دیدار لەگەڵ وەیزری دەرەوەی عێراق بەهۆی تەقینەوە لە نەخۆشخانەی بەغدا سەرەخۆشیی کرد.

ناوبراو زیادی کرد: هیوادارین مانگی رەمەزان مانگێکی پڕ لە ڕەحمەت و دۆستایەتی بۆ خەڵکی ناوچەکە بێت.

زەریف بە جەخت لەسە ئەوەی کە لە ڕۆڵگێڕانی گرینگی عێراق لە ناوچەکە پێشوازی دەکەین، وتی: هیوادارین بە ڕۆڵگێڕانی برا عێراقییەکانمان گۆڕانکاری ئەرێنی لە ناوچەکە ببینین.

News ID 37019

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha