بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 374 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 69 هەزار و 120 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 377 هەزار و 39 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا یەک ملیۆن و 864 هەزار و 405 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment