AP ١٤٠٠ گوڵان ٣ ١٣:٤٦

لە لایەن هێزە سوورییەکانەوە ئەنجام بووە؛

کۆنترۆڵ کردنی 2 بنکەی سەربازی هێزەکانی سەر بە ئەمریکا لە قامشلی

کۆنترۆڵ کردنی 2 بنکەی سەربازی هێزەکانی سەر بە ئەمریکا لە قامشلی

سەرچاوە خۆجەییەکان لە شاری قامشلی لە کۆنترۆڵ و ئازاد کردنی دوو بنکەی سەربازی هێزە کوردەکانی پشتیوانی کراو لە لایەن ئەمریکا لەم شارە هەواڵیان دا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئیسپۆتنیک، هێزەکانی بەرگری نەتەوەیی سووریا لە داگیرکردنی دوو بنکەی سەربازی کوردەکان لە شاری قامشلی هەواڵیان دا.

ئەم دوو بنکەیە سەر بە گرووپە کوردەکانی ئاسایش لە ناوچەی "حلکو"ی شاری قامشلی بووە  کە ئێستا کەوتۆتە دەستی هێزەکانی بەرگری نەتەوەیی سووریا.

سەرچاوە خۆجەییەکانی پارێزگای حەسەکە ڕایانگەیاند: هێزەکانی سەر بە ئەمریکا بە ناردنی جیهازاتی سەربازی بەرەو گەڕەکەکانی شاری قامشلی کە شوێنی نیشتەجێ بوونی هۆزە عەرەبەکانە، هێرشیان کردە سەر ناوچەی "تەی" و لە ئاکامی ئەم هێرشەدا منداڵێک و دوو خەڵکی سیڤیل کوژران.

هەروەها وتوویانە سەربازەکانی ئاسایش بە فەرمانی هێزە ئەمریکییەکان هێرشیان کردە سەر ناوچە خێڵەکییەکانی قامشلی و ئەمڕۆش ماڵی خەڵکیان کردۆتە ئامانج.

 

News ID 36973

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha