دوایین زانیاری لە سەر هێرش بۆ بنکەی حەشدی شەعبی لە کەرکوک

ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی قه‌زای داقوقی باشوری كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له ‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگەیاند: هێزه‌كانیان له‌ گوندی "البومفرج"ی قه‌زای داقوق له‌ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ك موشه‌كی جۆری "هاوه‌ن"ه‌وه‌ كرانه‌ ئامانجێكی تیرۆرستانی داعش، به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌كدارێكیان كوژراوه‌ و 5 (پێنج) چه‌كداری دیكه‌شیان برینداربون.

پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندبو، 6 (شه‌ش) مووشه‌ك ئاراسته‌ی باره‌گایه‌كی حه‌شدی عه‌شایه‌ری سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی له‌ باشوری كه‌ركوك كراوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌، سێ سه‌ربازی عێراقی و دو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی برینداربون.

ئه‌وه‌شی خستبوه‌ڕوو، دوای هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كه‌، له‌گوندی "البو شه‌هاب"ی سه‌ر به‌قه‌زای داقوق، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌ڕێگه‌ی قه‌ناسه‌وه‌ هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی.

News Code 36877

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha