بەراورد بە ساڵانی پێشوو ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان بەرەو پاشەکشەیە

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند کە بەراورد بە ساڵانی پێشوو ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی بەرەو پاشەکشەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەیسی زیندانیکراوانی ڕۆژنامەوان و چالاکوانانی بادینان وتی: بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی هەڵسەنگاندنی خۆم وایە بەرەو پاشەکشەیە.

دەشڵێت:   نەک بە تەنها لەناو هەرێمەکەدا تەنانەت لەناو حیزبە سیاسیەکانیشدا قسەکردن خەریکە وای لێدێت ئازادی ڕادەربڕین نامێنێت لە ناو حیزبی سیاسییشدا نامێنێت لە ناو خێزانیشدا خەریکە وەکو پێویست نامێنێت، واتە ئەمە بە داخەوە ئێمە بەرەو پاشەکشێ دەبات بە گشتی.

هۆكارەكەیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە،  بەشێکی پەیوەندی بە میدیاوە هەیە بەشێکی پەیوەندی بە دەسەڵاتی سیاسیەوە هەیە بەشێکی پەیوەندی بە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنییەوە هەیە، ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی دە ساڵ پێش ئێستا وەکو ئێستا بوو؟ میدیا وەکو ئێستا بوو؟ واتە هەندێک میدیا بوونەتە مایەی ئەوەی پاساو دەدەن بۆ ئەوەی دەسەڵاتی سیاسی دەست بۆ ئازادییەکانیش ببات.

رۆژی 16ی شوبات لەلایەن دادگای تاوانی هەولێرەوە سزای شەش ساڵ زیندانیان بەسەر پێنج زیندانی بادینان سەپێندرا، ئەوەش كاردانەوە و رەخنەی لەناوخۆی هەرێم و رێكخراو نێردەی وڵاتانی دەرەوە لێكەوتەوە و داوای ئازادكردنی ئەو سزادراوانە دەكەن و پێیان وایە بڕیارەكەی دادگای هەولێر بەسیاسی كراوە ودادپەروەرانە نەبووە. 

News Code 36859

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha