بە پێی هەواڵی مێهر، ژمارەی نوێی گۆڤاری ئینتەرنەتی خوێندنەوە کوردییەکان تایبەت بە ئەدەبیاتی کوردی بڵاو کرایەوە.
ئەم ژمارە بە سەرنووسەری "محەمەد شارمان" ئەدەبیاتی کلاسیک و نوێی کوردی لێک داوەتەوە.
لەم ژمارەدا 17 وتار لە لایەن ماموستایانی زانکۆ و لێکۆڵەران و نووسەرانی کوردەوە نووسراوە و هەروەها چەندین وتووێژ و وەرگێڕانی تێدایە. 9 بەرهەمی سەرەکی بە زمانی کوردی(کورمانجی، سۆرانی و زازا) نووسراون و سێ بەرهەم بە زمانی تورکی بڵاو کراوەتەوە.
Your Comment