بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 193 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 63 هەزار و 699 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 984 هەزار و 348 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا یەک ملیۆن و 675 هەزار و 891 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە