بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، مسته‌فا كازمی، له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ڕایگه‌یاند، "بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ی قۆناغی داهاتووی عێراق كه له‌به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت نزیكده‌بینه‌وه، سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌م".
له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی عێراق و پشكی كورد له بودجه‌كه كازمی ده‌ڵێت: " پێویسته رۆڵی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەشی لەبیر نه‌كه‌ین، شاندی دانوستاندکاری هەرێمیش بە درێژایی سێ مانگ دانوستاندنی کرد لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان و سێ سەرۆکایەتییەکە بۆ گەیشتن بەو دەقەی کە پەرلەمان پەسەندی کرد".
كازمی ده‌شڵێت :"بەردەوام لە پەیوەندیدام لەگەڵ برا و دۆستم سەرۆک مەسعود بارزانی، هەروەها سەرۆکی هەرێم کاکە نێچیرڤان بارزانی، کە هەمیشە بە نزیکترین هاوڕێی خۆمم داناوە، هەروەها لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم برازام مەسرور بارزانی".

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مزووانه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و سه‌باره‌ت به قۆناغی داهاتووی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كات.
News ID 36681
Your Comment