بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە قسەکانی جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: هەر ئەو جۆرە کە پێشتریش بە ڕاشکاوانە ڕاگەیێندراوە، هیچ گەڵاڵەیەکی هەنگاو بو هەنگاو لە ئارادا نییە و سیاسەتی یەکلایی ئێران هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گەمارۆکانی ئەمریکا بریتی لە ئەوانەیە کە ترامپ دوای چوونە دەرەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دیسان سەپاندیەوە و ئەوانەش کە هەر لە سەرەتاوە سەپێندرابوون و یان هەر گەمارۆیەک لە ژێر هەر ناوێکی دیکە.
ناوبراو زیادی کرد: ڕوونە کە هەڵوەشانەنوەی گەمارۆکان ئەبێ کاریگەر بێت و بۆ ئێران بسەلمێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها جەختی کرد: ڕاگیرانی هەوڵە قەرەبوو کەرەوەکانی ئێران و گەرانەوە بۆ سەر بەڵێنەکان تەنیا دوای ئەو هەوڵانەی ئەمریکا ڕوو دەدات.
پێشتر، جالینا پورتر، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتبووی: دەمانەوێت سەبارەت بە هەنگاوەکانی ئێران کە ئەبێ بۆ گەڕانەوە بۆ پێبەند بوونی خۆی بۆ رێککەوتن ناڤۆکی هەڵیبگرێت، گفتوگۆ بکەین.
Your Comment