بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر پاسدار حسێن سەلامی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە وتنی ئەوەی کە ئێرنا ئەمڕۆکە نیشتمانی سەرفرازی و ئازادەییە، وتی: شەهیدان نیشانیان دا کە ئێران بۆ دوژمنان کوشتارگەی دوژمنانە، ئێران بۆ دوژمنان شوێنی شکست و بەزینەکانە.
چارەنووسی نەتەوەی ئێران سەربەخۆ لە ورە و کاریگەری دوژمنانە
ناوبراو درێژەی دا: شۆڕش و رێبەر و خەڵکی ئێمە کاریان بۆ دوژمن گەیاندووەتە شوێنێک کە چارەنووسی نەتەوە بەتواوەتی سەربەخۆ بووە لە ورە و کاریگەری دوژمن و دوژمن دەزانێت کە هەرچی گوشار زیاتر بکاتەوە، بەزینی خێراتر ڕوو دەدات.
سەلامی وتیشی: ئەگەر دوژمن گەمارۆکان هەلبگرێت ئەوە ئێمە کارێکی دوژمنانەمان لە دوژمن پووچەڵ کردووەتوە بەڵام ئەگەر هەڵینەوەشێنێتەوە ئێمە دەگەینە سەربەخۆیی تەواو.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئێمە کارمان بە گەمارۆ و ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە نییە چونکوو رێگای سەربەخۆیی فێر بووین و دەست دەدەینە دەستی یەکەوە تا ئێران سەربخەین.
بۆچوونی ئێوە