ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی فەرهەنگ و هونەر: نەورۆز واتا یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ و وەرزی بەهار و یەکەمی خاکەلێوە، یەکێک لە کۆنترین جێژنەکانی ئێرانە کە لە سەردەمانی پێشوو بە یادگار ماوەتەوە. ئاخێزگەی ئەم جێژنە بۆ ئێرانی کەونارە دەگەڕێتەوە و تا ئێستاش خەڵکی ئێران ئەم ڕۆژە جێژن دەگرن و ڕێوڕەسمی تایبەت بەڕێوە دەبەن.
لە ناوچە کوردنشینەکانی وڵاتانی ئێران و عێراق و سووریا و تورکیا ڕێوڕەسمی نەورۆز بە ئاگر کردنەوە و جلوبەرگی تازە لەبەرکردن و هەڵپەڕکێ دەستپێدەکات و بە سەردانی خزموکەسوکار و ئاشتی لە گەڵ سروشت و کەژ و کێو کۆتایی دێت.
نەورۆز لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا
یەکشەممە و بەبەشداری سەدان هەزار کەس بەدروشمی "با بە ئاگری نەورۆز بەرخودان بکەین و ئازادبین" ئاهەنگی نەورۆز لەشاری ئامەدی کوردستانی تورکیا بەڕێوەچوو.
وەکو ساڵانی رابردو پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) سەرپەرشتیی ئاھەنگەکەی کرد و سەرجەم پارتە کوردییەکانی تورکیا بۆ بەشداربوون بانگهێشت کراون، هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لەکەسایەتی و سیاسەتمەدارانی کورد وتاری خۆیان لە ئاهەنگەکەدا پێشکەشکردوە.
ئاهەنگی گەورەی نەورۆز لە ئامەد و شارەكانی دیكەی توركیا لەکاتێدابو، حکومەتی ئەو وڵاتە هەڵمەتێکی فراوانی بۆ دەستگیرکردنی پەرلەمانتار و سەرکردەکانی هەدەپە بەتۆمەتی "پشتیوانیکردن لەتیرۆر و لێدوان بۆ دابەشکردنی تورکیا" دەستپێکردووە و لەدواین هەنگاویشدا داواکاری گشتی تورکیا داوای داخستنی هەدەپەی کردوە.
نەورۆز لە کوردستانی عێراق
لە رؤژانی سەرەتایی خاکەلێوە لە کوردستانی عێراقیش خەڵک جەژنی نەورۆز بەڕێوەدەبەن و خەڵک دێنە سەر شەقام و لە پارک و شوێنێکی گشتی ئاگر دەکەنەوە و بە ئاهەنگێڕان و هەڵپەڕکێ جەژن دەگێرن. ئەمساڵیش سەرەڕای بوونی کۆڕۆنا و هۆشداریی بەرپرسانی تەندروستی هەرێمی کوردستان خەڵک بێ ڕچاوکردنی ڕێنماییەکان هاتبوونە سەر شەقام و بە کۆمەڵ بەشداریی جەژنی نەورۆزیان کرد.
چەندین گۆرانی بێژ و مۆزیسیان بە گۆرانی خوێندن ئاهەنگەکانی شاری سلێمانی و هەولێر و....یان گەرم کرد.
جەژنی نەورۆز لە وڵاتانی تورکیا تا هیند و ڕووسیا
نەک هەر ئێران بەڵکوو وڵاتانێکی وەکوو ئەفغانستان، تاجیکستان، رووسیا، قرقیزستان، قەزاقستان، سووریا، عێراق، گورجستان، ئازەربایجان، ئالبانی، چین، تورکیا، هیند، پاکستان و ئوزبەکستان یەکەم ڕۆژی وەرزی بەهار و ساڵی نوێ پشووە و جێژن دەگرن.
بۆچوونی ئێوە