بە پێی هەواڵی مێهر، سەرکەوت نەجەفی جێگری شارەوانی شاری سنە وتی: ساڵێ ڕابردوو بە هۆی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نەمانتوانی بەرنامەی فەرهەنگی بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ بەڕێوە ببەین.
وتیشی: ئەمساڵ بەرنامەمان داڕشتووە و بە ڕەچاو کردنی خاڵە تەندروستییەکان دەچینە پێشوازی ساڵی نوێ. گەڕاندنی بووکەڵەی گەورە، تۆمار کردنی تایبەت بەرنامەی نەورۆز لە پارکی کووچکە ڕەش، هەڵپەڕکێ و ... لەو بەرنامانەیە و لە لایەن خەڵکەوە پێشوازی باشی لێ کراوە.
Your Comment