بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعا، ڕۆژنامەی معاریۆ ڕاپۆرتی دا کە دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و سووریا بە شێوەی ناڕاستەوخۆ و نهێنی ئەنجام دراوە و پێشتریش کۆبوونەوەگەلێکی فەرمی لە پاریس بەڕێوە چووە بەڵام ئەنجامی ئەو دانوستانانە هێشتا بەرچاو نین.
لە ئەو ڕاپۆرتەدا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئەمریکیەکان هاتووە کە ئەو دانوستانانە هێشتا لە ئارادایە بەڵام لە کردەوەدا گەییشتووەتە بنبەست و پێشکەوتنێکی بەرچاوی نەبووە.
معاریۆ درێژەی دا کە دژایەتی گرینگ لەسەر بوونی هێزەکانی تورکیا لە سووریا و کشانەوەی سەربازانی ئیسرائیلی لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئەو وڵاتە بوونی هەیە. هەروەها لە نێوان دیمەشق و واشنتۆن سەبارەت بە ئیدارەی سووریا لە ڕێگای حکومەتی ناوەندی یان شێوەی فیدراڵی دژایەتی هەیە.
ئیسرائیلیش لە ڕێگای پاڵپشتی لە درۆزیەکانی دانیشتووی باشووری سووریاوە بە دوای پتەو کردنی شوێن پێی خۆی لە ئەو ناوچەی نزیک لە سنوورەکانی ئیسرائیلە.
بەرپەسێکی ئەمریکیش وتوویە کە واشنتۆن بەدوای دووبارە کردنەوەی ئەزموونی عێراق لە سووریایە.
Your Comment