AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٩ ١٩:٠٩

هەرێمی کوردستان چە سیستەمێکی بەرگری لە ئەمریکا دەوێت؟

هەرێمی کوردستان چە سیستەمێکی بەرگری لە ئەمریکا دەوێت؟

نوێنەری دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن، وێڕای هوشدار هەمبەر بە درێژەی هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانەکانی وزە، داوای لە دەوڵەتی ترامپ کرد کە خێراتر سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی و دژە درۆنی لە هەرێم دابەستێت.

بە ڕاپۆتیئ ئاژانسی هەواڵی مێهر، تریفە عەزیز نوێنەری دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، لە یادداشتێکدا کە لە گۆڤاری "دیفێنس وان"ی ئەمریکا بڵاو کردەوە، خوازیاری هەڵمەتی بەپەلەی واشنتۆن بۆ تعکمەی توانای بەرگریی هەرێمی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی هێرشی ملیشیاکان بوو و ڕایگەیاند: دابین‌کردنی ئاسایشی هەرێم نەک بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان، بەڵکوو بۆ وەدی‌هاتنی دوورنوێنی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوینی سەقامگیر، هێمن و بەهرەمەند لە هاوکاریگەلی ئابووری، زەروورییە.

تریفە عەزیز هەروەها ئاماژەی بە دەوڵەمەندیی ناوچەی هەرێمی کوردستان لەباری وزە و هەناردەی ڕۆژانە نزیکەی 450 هەزار بەرمیل نەوت و چالاکیی زیاتر لە 40 کۆمپانیای نێودەوڵەتی و لەوان کۆمپانیاگەلی ئەمریکایی لە پڕۆژەگەلی وزەی کرد و ڕاشیگەیاند: لە هەلومەرجێکدا کە ترامپ بەدوای تۆکمەی ئامادەبوونی وزەی ئەمریکا لە ناوخۆ و دەرەوەیە، هەرێمی کوردستان بەستێنێکی لەبارە بۆ پەڕەدان بە چالاکییەکانی کۆمپانیاگەلی وزەی ئەمریکایی.

نوێنەری دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن لە کۆتاییدا هوشداری داوە کە درێژەی هێرشی ملیشیاکان بۆ ژێرخانەی وزە، ئاستەنگێکە لە بەردەم وەدی‌هاتنی هەموو ئەو دەفرایەتیانە و بەبێ هەنگاوی هاوئاهەنگ، ئاسایشی سەرمایەدانەریی ئەمریکایی و بەرژەوەندیی هاوبەشی هەر دوو لا دەکەوێتە مەترسییەوە و ڕادەست‌کردنی بەپەلەی سیستەمگەلی بەرگریی ئاسمانی و دژە درۆنی بە هەرێمی کوردستان کە لە یاسای بوودجەی بەرگریی ئمریکا بۆ ساڵی 2024 بەڵێن‌ دراوە، بەبێ تێوەگلاندنی هێزی زەوینی ئەمریکا، هەلی پاراستنی خەڵکی مەدەنی و پێرسۆنێلی پڕۆژەگەلی وزە و بەرگری لە بەرامبەر هێرشەکانی داهاتوو دەڕەخسێنێت.

News ID 57958

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha