AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٩ ١٢:٣٣

گرۆسی جارێکی دیکە داوای پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێرانی کرد

گرۆسی جارێکی دیکە داوای پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێرانی کرد

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی داوای پشکنین و چاوەدێری کردنی دامەزراوە ئەتۆمیەە خەسار بەرکەوتووەکانی ئێران دوای هێرشەکانی ئەمریکای کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕیانووستی وتی کە ئەو ناوەندە بۆ تاقی کردنەوەی نائەمن بوونی هەندێک دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران و نەبوونی بەستێنی چاوەدێری کردنیان، خوازیاری پشکنین و سەردانی ئەو ناوەندانەیە.

ناوبراو زیادی کرد: ناوەندە ئەتۆمیەکانی ئێران تەنیا ئەو سێ دامەزراوە نیە کە هێرشیان کراوەتە سەر. ئەو سێ ناوەندە لە باری نوێ کردنەوە، گۆڕان و پیتاندنی ئۆرانیۆمەوە زۆر گرینگن، بەڵام بەرنامەی ئەتحمی ئێران بە ئەوانە سنووردار نابێتەوە.

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی درێژەی دا: ئێران بەرنامەیەکی ئەتمی پێشکەوتووی هەیە بە بەشگەلی لێکۆڵینەوەیی و گەشەی بەهێز و ژمارەیەکی زۆری دامەزراوەی دیکە لە سەرتاسەری وڵات. هەروەها ناوەندێکی ئەتۆمی هەیە و بەرنامەگەلێکی بۆ چێ کردنی هێزگەی نوێ بە یارمەتی ڕووسیای هەیە. چالاکیە ئەتۆمیەکانی ئێران لە هەموو بوارەکاندا درێژەی هەیە.

گرۆسی زیادی کرد: بە پێی پەیمانی قەدەغەی پەرەپێدان بە چەکی ئەتۆمی و ڕێککەوتنی گشتی پادمانەکان، ئێران ئەرکی سەر شانیەتی کە بەستێنی سەردان و چاوەدێری کردنی ئەو دامەزراوەگەلە خۆش بکات. ئەوە ڕێک بەشێک لە گفتوگۆی ئێمە لەگەڵ تارانە. چونکوو ئەوان دەڵین ئەو شوێنانە نائەمنن و ئەگەر دەستپێڕاگییشتنیان لە ئارادا نییە. بەڵام لە ئاوەها دۆخێکدا ئەبێ ئیزنی چاوەدیری بدرێتە چاوەدێران تا پشت ڕاستی بکەنەوە کە بەڕاستی ئەگەری دەستپێڕاگەییشتنیان بوونی نییە. ڕێک ئاوەها گفتوگۆیەک لە ئێستادا لە ئارادایە و هیوادارین بتوانین بگەینە پێشکەوتنێکی بەرچاو.


News ID 57956

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha