ئێران سیناریۆی نوێی هەیە/ڕەخنە لە سیاسەتی دانوستانی ئەورووپا

ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس ، سیاسەتی دانوستانیی ئەورووپا و نەبوونی هەوڵی جیدی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ تاک لایەنەکانی ئەمریکای بەفیڕۆدانی دەرفەتەکان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان ڕاوێژکاری سەرۆکی مەجلیس بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لەگەڵ یسپر وار، باڵوێزی دانیمارک لە تاران دیدار و گفتوگۆی کرد.

دوو لایەنەکە لە ئەو دیدارەدا سەبارەت بە پرسی جیاواز لەوانە پێداویستی پەرەپێدانی پێوەندییەکان و پێوەندی نێوان پەرلەمانی دوو وڵاتە و هەندێک گۆڕانکاری ناوچەکە و جیهان، باس و گفتوگۆیان کرد.

پەرەپێدانی پێوەندی هەمە لایەنەی پەرلەمانی، هاوکاری کۆمیسیۆنە لێزانییەکان و گرووپە دۆستانەکانی پەرلەمانی، گۆڕینەوەی لێژنەکان و هەروەها گەشەی هاوکاریی ئابووری نێوان دوو وڵاتەکە، لە ئەو بابەتانە بوون کە لایەنەکان لەسەری جەختیان کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ڕەخنە لە بێ لایەنی سێ وڵاتی ئەورووپی بەشدار لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، جەختی کرد: ئەمریکا و سێ وڵاتی بریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا بە هەڵسوکەوتی خۆیان، ڕێککەوتنی ناڤۆکیان بەرەو نەمان برد.

ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کۆتاییدا سیاسەتی دانوستانیی ئەورووپا و هەوڵنەدانی جیدی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ تاک لایەنەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی بەفیڕۆدانی دەرفەتەکان وەسف کرد و وتی: ئەگەر گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵنەوەشێنەوە و لایەنەکان پابەندی بەڵێنەکانیان نەبن، ئێران سیناریۆی نوێی دەبێت.

پابەند بوون بە بەڵێنەکان ئەرکی هەموو لایەنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیە

یسپر وار، باڵوێزی دانیمارک لە تارانیش لە ئەو دیدارەدا، جگە لە جەخت لەسەر هاوکارییە ڕوو لە گەشەکانی دانیمارک و ئێران و ئاماژە بە گرینگایەتی هاوکارییە پەرلەمانییەکان، هەڵوێستی وڵاتەکەی لە پاڵپشتی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و پێداویستی پاراستنی لەلایەن لایەنەکانەوە بە پابەند بوون بە بەڵێنەکانی شی کردەوە.

News Code 36362

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =