گۆڕیچەی فەخریگا، یادگاری مادەکان لە مەهاباد

مەهاباد کە بە دابەش کردنی ناوچە جوگرافیاییەکان کەوتووەتە سەر پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا خاوەن مێژوویەکی کۆنە کە لە ئەم ڕاپۆرتەدا یەکێک لە شوێنە مێژووییەکانی دەخرێتە بەر باسەوە.

 ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەشی گەشتیاریی:  مادەکان لە سەردەمی پێش ئیسلام لە ناوچەی مەهابادیش دەسەڵاتدارییان کردووە و بەڵگەیەک کە ئەو قسەیە بسەلمێنێت گۆڕی فەخریگا لە ئەو ناوچەیەیە، بەڵام بە هێرشی ئاشوورییەکان، ئاسایش لە ئەو ناوچە نامێنێت و تا سەردەمی هەخامەشییەکان ژیان لە ئەو ناوچە تەنیا لە قەڵاکان و ناوچە کوێستانییەکان، بە شێوەی خێڵەکی و ئابووری شوانی درێژەی دەبێت.

فەخریگا لە کوێیە

لە 15 کیلۆمەتری باکووری مەهاباد و لە باشووری گوندی ئەگیرقاش شوێنی مێژووی گۆڕیچەی فەخریگا جێی گرتووە. گۆڕیچەی بەردینەی فەخریگا بە بەرزایی 1331 مەتر لە ئاستی دەریاکان لە ناو دڵی کێوێکی بەردیدا هەڵکۆڵدراوە. زۆربەی مێژووناسەکان چێ کرانی فەخریگا دەگەڕێننەوە بۆ سەردەمی فەروەرتیش باوکی دیاکۆ، یەکەم پادشای مادەکان. ئەو گۆڕیچە لە باری ستراتژیک و ئایینییەوە لە نێو دڵی کێوەکەدا دانراوە و ناوەکەشی بە واتای جێگای شکۆیە. هەروەها ئەو گۆڕیچە کە لە گوندی ئەگیرقاش بە واتای ئاگری هەمیشە گەشاوە جێی گرتووە، ئەگەری هەیە لە ئەو کاتەدا یەکێک لە ئاگردانە گەورەکان لە ئەوێ بووبێت.

ئەفسان و مێژووی فەخریگا

مادەکان پێیان وابوو کە خودا بۆ یەکەم جار وەکوو کێوێک لە بەرچاوی مرۆڤ دەرکەوتووە و بەرەکەتەکانی بە سەر مرۆڤ ڕژاندووە، ڕووبارەکانی بەرداوەتەوە و بەستێنی کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی دروست کردووە و دووبارە چووەتەوە نێو دڵی کێو و هەر بۆیە مادەکانیش شاکانی خۆیانیان بۆ گەڕانەوە بۆ لای خودا لە دڵی کێوەکاندا و ڕوو لە باکوور دەناشت.

ئەو گۆڕیچە سێ گۆڕی تێدایە کە بە پێی کتێبە مێژووییەکان ئەگەری هەیە هی فەروەرتیش و فەرماندە گەورەکانی بێت. هەندێک لە کۆنینەناسەکانیش دەڵێن کە ئەو گۆڕە هی هوەخشەتەرەیە کە لە شەڕ لەگەڵ ئاشوورییەکان کوژرا و کوڕەکەی لە ئەوی لە ئەو زەویە پڕپیتە ناشتووە و بۆ خۆی ڕێگای باوکی درێژە داوە.

هێرۆدۆت مێژوونووسی بەناوبانگی یۆنانی دەڵێت فەروەرتیش دووهەم پادشای ماد لە فەخریگا بە خاک سپێردراوە و مێژووی ئەو گۆڕە دەگەڕێتەوە بۆ 660 تا 840 ی پێش زایین.

هاوشێوەیی لە گەڵ گۆڕی ئاناهیتا

فەخریگا باکووریترین گۆڕی سەردەمی مادەکانە کە لە بەشی باشووری دەشتێکی بەربڵاو چێ کراوە. فەخریگا گۆڕیچەیەکە کە هاوشێوەی بن ستوونەکانی گۆڕی ئاناهیتایە و شێوەی نەژیارڤانی یۆنانییەکان دەخاتەوە بیری بینەر و لە باری چێ کران و دانانی ستوونەکانییەوە لە ئاستی گۆڕە گرینگەکانی سەردەمی مادەکانە. گۆڕیچەی فەخریگا شوێنی چوونە ژوورەوەی نییە و دیواری بنی هێوانەکەش لە خوارەوە نابینرێت و کارناسان ئەو بابەتە وەکوو یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو گۆڕیچە ناو دەبەن.

گۆڕیچەیەکی سەرسووڕهێنەر

ئەو گۆڕیچە دوو نهۆمی هەیە. 4 ستوونی بەردی و  3 گۆڕی خاڵیی تێدایە. بەرزاییەکەی لە داوێنی کێوەکەوە نزیک بە پێنج مەترە. گۆڕیچەکە بە گشتی چوار ستوونی هەیە؛ دوو ستوون لە ناو و لە نزیکی شوێنی جیاوازی ئاست و دوو ستوونی دیکەشی لە بەر گۆڕیچەکەیە. دەوری ئەو ستوونانە دەگاتە 176 سەنتی مەتر و بە شێوەی ئۆستوانەیی گۆڕیچە بە بەرزایی 220 لە بنی گۆڕیچەکە تا میچ داتاشراون. ستوونەکانی ناوخۆ باریکتر لە ستوونەکانی دەرەوەن. هەر چوار ستوونەکە پایە و سەرستوونی چوارگۆشیان هەیە.

ستوونەکانی بەر هێوان و ناو گۆڕەکان بە تێپەڕینی کات لەناوچوون و تەنیا بن و سەری کۆڵەکەکان ماوە. ناو گۆڕەکانیش هۆڵێک بە ئەندازەی پانایی هێوانەکە هەیە کە بە دوو پلیکان لێک جودا دەبنەوە. ژوورەکەی پێشەوە بە ئەگەری زۆرەوە تایبەتی ئەنجامی ڕێوڕەسمی ناشتن بووە و لە ژوورەکەی دیکە 3 گۆڕی لاکێش دەبینرێت کە گۆڕێکی گەورە بە باری پانایی و دوو گۆڕی بچووک بە شێوەی درێژا لە ناو هێوانەکە کەنراون. قووڵایی گۆڕەکانیش کە لە ئەو گۆڕیچە لە ناو دڵی بەردەکەدا داتاشراون، نزیک بە پەنجا سەنتی مەترە. گۆڕە گەورەکە لە لای چەپ و بە قەبارەی 265 لە 140 سەنتی مەتر پێچەوانەی دەرکەی گۆڕیچەکە کەنراوە و لە لای ڕاستیش دوو گۆڕ هاوئاستی دەرکەی گۆڕیچەکە و بە قەبارەی یەکسانی  140 لە  90 کەنراوە.

گۆڕیچەی بەردینەی فەخریگا لە ساڵی 1316 بە ژمارەی 288 لە ڕیزی ئاسەواری نەتەوەیی ئێران تۆمار کراوە.

News Code 36358

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =