زیاتر لە 63 هەزار کەس بە تاوانی بێ ڕێزی بە ئەردۆغان لێپرسینەوەیان لێ کراوە

ساری بال نوێنەری CHP وێڕای ئاماژە بە بەندکرانی دمیرتاش و کوژرانی تاهیر ئەلچی سەرۆکی بنکەی پارێزەرانی دیاربەکر و پێڕانەگیشتنی لە لایەن دەزگای دادەوە، ئاکاری ئەردۆغان سەبارەت بە مافی مرۆڤی خستە گومانەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ڕۆژنامەی سوزجوو، ئورهان ساری باڵ، نوێنەری پارتی  کۆماری خوازی گەل لە شاری بورسا رەخنەی لە ئاکاری ئەردۆغان گرت و وتی: ئەردۆغان لە ماوەی 19 ساڵ بەڕێوەبەرایەتی وڵات، هەزاران کەسی بە تاوانی تویت کردن دادگایی کردووە، بۆ وێنە لە ساڵی 2014 تا کۆتایی 2019، 63 هەزار و 41 کەس بە تاوانی بێ ڕێزی بە سەرۆک کۆمار لێپرسینەوەیان لێ کراوە.

ساری باڵ ئاماژەی بۆ بەرنامەی پێشنیار کراوی ئەردۆغان کرد و وتیشی: کە چاو لەو بەرنامە دەکەین، شتێکمان پێ دەڵێت و ئەو کەسەی کە ڕایگەیاندووە شتێکیتر. ڕۆژنامەنووسان، نووسەران، ڕووناکبیران، پارێزەران و چالاکانی مافی مرۆڤ بە هۆی بیروڕاکانیانەوە لە بەندیخانە دان.

ساری بال نوێنەری CHP وێڕای ئاماژە بە بەندکرانی دمیرتاش  کوژرانی تاهیر ئەلچی سەرۆکی بنکەی پارێزەرانی دیاربەکر و پێڕانەگیشتنی لە لایەن دەزگای دادەوە، ئاکاری ئەردۆغان سەبارەت بە مافی مرۆڤی خستە گومانەوە و تی: دمیرتاش سەرەڕای دەنگی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئەورووپا بۆ ئازاد کردنی، هێشتا لە بەندیخانە دایە. 5 ساڵ لە کوژرانی تاهیر ئەلچی تێپەڕیوە بەڵام هێشتا دیار نییە چی ڕووی داوە.

News Code 36308

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha