بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا ویڕای ڕەخنە گرتن لە درێژە دان بە سیاسەتی گوشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە سەردەمی کۆرۆنا و بە بڵاو کردنەوەی وێنەی منداڵیک، نووسی: ئەمە کچێکی بچووکە کە سیاسەتی دژە مرۆیی و دڵڕەقیی سیاسەتمەدارەکانی وڵاتانی دوور کاریگەری لە سەر داناوە.
زەریف وتی: لە ئێران تەنیا دۆخی ئەم کچە بەم شێوە نییە. تەنانەت لە کاتی گشتگیر بوونەوەی کۆرۆنا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا درێژە بە سیاسەتی شکست خواردووی گوشار لە سەر ئێران ئەدات.
ئەو داکۆکی کرد: ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە کە بژاردەیەکی باشتر و بەقازانج تاقی بکەنەوە؟
Your Comment