بە پێی هەواڵی مێهر، عەلی باقری کەنی وتی: سەردەشت دەبێ ببێتە پێشەنگی بزووتنەوەی جیهانی چەک دانانی کوشتنی بە کۆمەڵ و ئەمریکاش بە هۆی ئەوەی کە گەورەترین خاوەنی چەکی ئەتۆمی و کیمیاییە وەکوو تاوانبار دەبێ لە لایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە لێپرسینەوەی لێ بکرێت.
ئەو درێژەی بە وتەکانی دا و وتی: دەزگای داد بە شێوەی جیدی بەدوای وەرگرتنی مافی کیمیاییەکانە و تا ئێستا زیاتر لە 200 کەس لە دادگا ئامادە بوون و حوکمی کۆتایی بۆ 70 کەسیان دەرچووە.
وتیشی: ئەو وڵاتانەی کە دوێنێ بە شەڕکەرە کیمیاییەکان گیانی خەڵکی ئێرانیان دەکردە ئامانج، ئەمڕۆ بە ئەوپەڕی بێ شەرمییەوە لە ڕیگای نەرم ئامێرە سیاسی و ئابورییەکانەوە مافی خەڵکی ئێران پێشێل دەکەن.
کەنی ڕایگەیاند: دەبێ بەو کەسانە کە ئەمڕۆ بڕوایان بە وڵاتە زۆرخوازەکان کردووە ڕابگەینم ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هەرگیز دەست لە جینایەت دژی خەڵکی ئیمە هەڵناگرن و هەر ئەو کەسانەی دوێنێ خەڵکی سەردەشتیان دەخنکاند، ئەمڕۆ وەکوو لایەنگرانی مافی مرۆڤ خۆیان بە جیهان دەناسێنن.
بۆچوونی ئێوە