AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ١٥ ٠٧:٢٣

سەرۆکی دەزگای داد داوای کرد:

لەمپەرەکانی دانانی بازاڕچە سنوورییەکان وەلا بنرێن

لەمپەرەکانی دانانی بازاڕچە سنوورییەکان وەلا بنرێن

سەرۆکی دەزگای داد وتی: دەبێ لە ڕێگای بەێوەبردنی کاری کارناسانە، لەمپەرەکانی دانانی بازاڕچە سنوورییەکان وەلا بنرێت و یارمەتی سنوورنشینەکان بدرێت بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕە سنوورییەکان بەڕێوە ببەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئایەتۆڵا ڕەییسی وتی: ئێمە قەرزداری شەهیدانین و ئاسایشی ئەمڕۆی ناوچە بە هۆی بوێری و لەخۆبوردوویی ئەوانەوە بووە.

ناوبراو گۆڕانی دۆخی ئابووری و بژیوی سنوورنشینەکانی ڕێگا چارەیەکی سەرەکی بۆ لەناوبردنی ئاڵۆزی زانی و وتیشی: بە پێی زانیارییەکان وڵاتی ئێمە لە بواری ئاسایش و ئیتلاعاتەوە سەرکەوتنی زۆری لە ناوچەکانی ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژاوا بە دەست هێناوە و ئەمەش ئاسایشی هەمیشەیی خەڵکی ئەو ناوچانەی بەدواوە دەبێت.

ئایەتۆڵا ڕەییسی وێڕای ئاماژە بە بابەتی ئاڵوگۆڕە سنوورییەکان، ڕایگەیاند: لێکدانەوە و پێڕاگەیشتن بە دۆخی بژیوی و ئابووری سنورنشینەکان ئاسایشی ناوچەکە گەرەنتی دەکات. دەبێ لە ڕێگای بەێوەبردنی کاری کارناسانە، لەمپەرەکانی دانانی بازاڕچە سنوورییەکان وەلا بنرێت و یارمەتی سنوورنشینەکان بدرێت بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕە سنوورییەکان بەڕێوە ببەن.

News ID 36288

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha