سەیرانبەند بوو بە دووهەمین سنووری فەرمی پارێزگای کوردستان لە گەڵ عێراق

سنووری سەیرانبەندی بانە وەکوو دووهەمین سنووری فەرمی پارێزگای کوردستان لە گەڵ عێراق ناسێندرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ بە بەشداری هەواڵ ئەبووبەکر حسێن پارێزگاری سلێمانی و بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان ڕێوڕەسمی کرانەوەی سنووری سەیرانبەند بەڕێوە چوو.

پارێزگاری کوردستان لەم ڕیوڕەسمەدا وتی: ئێستا ڕێژەی ئاڵوگٶری کەلوپەل لە سنووری سەیرانبەندەوە ٢٣٠ ملیۆن دۆلارە کە دەکرێ تا یەک میلیاریش بەرز بکرێتەوە و پاش فەرمی بوونەوەی ئەم سنوورە لە داهاتوو بینەری گۆڕانە ئابوورییەکان لە ناوچەکە دەبین.

مورادنیا وتیشی: ئەم سنوورە لە مێژە شوێنی داوپسەت و هاتووچۆی خەڵکی ئێران و عێراق بووە بەڵام ئێستا ژێرخانەکانی باش نین و ئەمڕۆ وتووێژی لە سەر دەکەین و لە هەموو دەفرایەتییەکان بۆ قەرەبوو کردنەوەی کەمایەسییەکانی ئەم سنوورە کەڵک وەردەگرین و لە زووترین کاتدا کێشەکان چارەسەر دەکەین.

جێگری وەزیری کاروباری ناوخۆیی هەرێمی کوردستانیش وتی: ئەم سنوورە لە لایەن هەردوو وڵاتەوە بە فەرمی ناسێندراوە و ئەمڕۆ ئەمە بە هەموو جیهان ڕادەگەینین.

چەتۆ ساڵح سەعید هەروەها لە هاوکاری وڵاتەکەی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان هەواڵی دا و وتیشی: ئەمڕۆ باس لە کێشەکان و دۆزینەوەی ڕێگا چارەکانیان دەکەین و هیوادارین ببێتە یەکێک لە سنوورە نموونەکانی گەشتیاری و بازرگانی نێوان دوو وڵات.

News Code 36230

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =