بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالید جەعفەری لە کۆبوونەوەی ڕێکخستنی سنووری ناشماخی مەریوان وتی: بە پێی بەستێنی سنووری و ژێرخانی سنوورەکان لەبەرچاوگرتنی پشکی هاتوچۆ تانکری سووتەمەنی لە سنووری باشماخین.
ناوبراو زیادی کرد: بۆ سنووری فەرمی باشماخی مەریوانیش پشکی گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ 170 تانکر لە ڕۆژدا لەبەرچاو گیراوە کە ئێستاکە لە نێوان 150 بۆ 200 لۆری لە ئەو سنوورەوە هاتوچۆ دەکات.
جەعفەری بە وەدرۆ خستنەوەی دەنگۆی هاتوچۆی تانکری سووتەمەنی سنوورەکانی باشماخ و ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە سنووری باشماخەوە، وتی: تا ئێستا هیچ فەرمانێک بە پارێزگاری کوردستان ڕانەگەیێندراوە و لە باری تەکنیکییەوە ژێرخانی پێویست بۆ ئەو بابەتە گرینگە دروست نەبووە.
Your Comment