بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 73 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 59 هەزار و 736 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 598 هەزار و 875 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا یەک ملیۆن و 365 هەزار و 253 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.ا
Your Comment