پەیامی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ ئەنجومەنی ئیسلامی خوێندکارانی ئەورووپا

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: لە شانازییەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئەوەیە کە توانیویەتی نیشانەی " ڕۆڵگێڕان لە پرسە سەرەکییەکان" لە بەرۆکی گەنجانی وڵات بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بۆ پەنجاو پێنجەمین کۆبوونەوەی سەندیکای ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی خوێندکاران لە ئەورووپا، جەختیان کردە سەر ڕۆڵی گەنجان لە شۆڕشی ئیسلامی.

دەقی پەیامەکەی ڕێبەری ئێران :

بسم الله الرحمن الرحیم

خوێندکارانی ئازیز

هەر ڕۆژێک کە تێپەڕ ئەبێت گرینگایەتی ڕۆڵی گەنجان لە پێشخستنی وڵات و دەستەبەریی داهاتوو زیاتر دەردەکەوێت.  بەڵای گشتگیری کۆڕۆناش جارێکی دیکە ئەمەی سەلماند.

ئەنگێزە و هەوڵ و هیوای تامەزرۆیانەی گەنجانیش لەم ڕەوتەشدا وەک زۆربەی پرسەکانی وڵات، بووە پێشەنگی سەرکەوتنە زانستی و کردەییەکان.

ئەمە یەکێک لە سەرەکیترین شانازییەکانی شۆڕشی ئیسلامیە کە توانیویەتی نیشانەی " ڕۆڵگێران لە پرسە سەرەکییەکانی لە بەرۆکی گەنجانی هێژای وڵات داوە.  

 لە ئێوە خوێندکارن چاوەڕۆان دەکرێت کە لەم دەرفەتەی لە بەردەستتاندایە خۆتان بە زانست و دین و ئەخلاق تەیار بکەن و ئامادەی ڕۆڵگێران بن و یەکێتی  ئەنجومەنە ئیسلامییەکان لەمبارەوە ئەرکی قورسترە و هەڵبەت مایەی شانازی.

News Code 36126

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =