ئامادەی هاوکاری دووبارە لە گەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمین

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنفڕانسی ئەمنیەتی مۆنیخ سەبارەت بە هەندێ پرسی ناوچەکە و جیهان قسەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا کەمێک پێش ئیستا لە کۆنفڕانسی ئەمنیەتی مۆنیخ  بە شێوەی ئانلاین قسەی کرد.

بایدن لەم کۆنفڕانسەدا سەبارەت بە ئاسایشی گشتی، هاوکاری لە گەڵ ئەورووپا بۆ بەرەنگاری لە گەڵ تەنگژە ئەمنییەکان، بەڵێنەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ناتۆ، بوونی ئەمریکا لە ئەفغانستان و بەرەنگاریی لە گەڵ قەیرانی کۆڕۆنا قسەی کرد.

 بایدن سەبارەت چالاکییەکانی ئێران لە ناوچەکە پاگەندەی ئەوەی کرد کە دەبێ هەوڵەکانی ئێران بۆ تێکدانی پاوەجێی ناوچەکە بخرێتە ژێر پرسیارەوە.

بەرجام و چالاکییەکانی ئێران لە ناوچە

بایدن بە پاگەندەی ئەوەی کە دەبێ بەرەوڕووی چالاکییە کانی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ببینەوە کە دەبێتە هۆی شڵەژان.  ڕایگەیاند لەمبارەوە ئەمریکا هاوکاری لە گەڵ ئەورووپا و دیکەی هاوبەشەکانی دەکات

ئامادەیی بۆ هاوکاری و تەعامول لە گەڵ ئێران

سەرۆک کۆماری ئەمریکا جەختی کرد کە ئەمریکا ئامادەیە سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران لە گەڵ گرووپی ۱+۵ تەعامولی هەبێت.

News Code 36113

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =