بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیەنراوێکدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ڕۆژی سێ شە ممه 2021/2/16 بڕیاری دادگا بۆ سزادانی چەند ڕاگیراوێک نیگهرانی دروست کردووە، بەڵام ئەوە دوا بڕیار نییە."
ئەوەشی وتووە کە "بەپێی یاسا، مافی سزادراوانه تانە لە بڕیارهكە بدهن، دادگای پێداچوونەوەش ئەرکیەتی بە پشتبەستن و ڕێزگرتن لە یاسا و مافەکانی مرۆڤ و مافی یاساییی سکاڵالێکراو و سکاڵاکار، بە کەیسهكهدا بچێتەوە تا هەمووان هەست بکەن وەک یەک مافیان پارێزراوە".
سەرۆکی هەرێم دەشڵێت: "لای خۆمانەوە چاودێریی ئەو پرسە دەکەین، جەخت لە سەروەریی یاسا و ڕێزگرتن لە سەربەخۆییی بڕیاری دادگا و لە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ دەکەینەوە. دەبێت یاسا سەروەر بێت و هیچ لایەن و کەسێک مافی دەستوەردانیان لە کاروباری دادگادا نییە".
هەروەها سەرۆکی هەرێم جەختیکردوەتەوە، گەلی كوردستان ههرگیز پاشەکشە لە ئازادی ناكات، ڕێگەش نادرێت ئازادی بۆ لەباربردنی خودی ئازادی، خراپ بەکار بهێنرێت. پاراستن و چەسپاندن و پەرەپێدانی ئازادی و دیموکراسی، بریتییه له سەروەریی یاسا و سەربەخۆییی دادگا، سەربەخۆییی دادگاش لە چۆنیەتیی کاری دادگا و دادوەرانەوە دەبینرێت. "
ئەوەشی وتووە کە "دادگا و دادوەرانی بهڕێز دەبێت شکۆی سەربەخۆییی خۆیان لەپێناو سهروهریی یاسادا بپارێزن، تا شکۆی مرۆڤ و شکۆی وڵات لە سایەی شکۆی یاسادا پارێزراو بێت."
نێچیرڤان بارزانی داوا لە ههموو لایەك دەکات لەگەڵ ماف و ئازادییان لە ڕەخنەگرتن و له دروستکردنی فشاری مەدەنیانە بەرانبەر هەر بڕیارێک، كارێكی وا نهكهن بێمتمانەیی بە دادگا و یاسا و هەرچی دامودەزگایە دروست بکرێت، چونکە بەوتەی خۆی بێمتمانەیی بە سهروهریی یاسا، وا دهكات ئیتر کەس لە سەر و ژیان و کەرامەت و ماڵ و سامان و داهاتووی خۆی، دڵنیا نهبێت. با ڕەخنە و کارەکانمان بۆ باشترکردن و سەروەرکردنی یاسا بێت، بۆ ڕووخاندنی متمانەی خەڵک نەبێت بە یاسا و دادگا و دامەزراوە فەرمییەکان.
Your Comment