بە پێی هەواڵی مێهر، ناسێح حسێنی چالاکی ژینگە پارێز و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان ساڵانی ڕابردوو لە بواری پاراستنی ژینگە بە تایبەت گۆلی زرێبار، فێرکاری کۆمەڵگا خۆجەییەکان و پەرەدان بە پەلەوەرەکان خزمەتی زۆری کردووە و لە بەشی هاوکاری خەڵکیدا بووە قارەمانی تاڵاوی ئێران.
بەرنامەی هەڵبژاردنی قارەمانی تاڵاوی ئێران بە مەبەستی ناساندن، کۆ کردنەوە و پۆلێن بەندی ئەزموونە سەرکەوتووەکان لە بواری پاراستنی ئێکۆسیستەمی تاڵاو و پەرەدان بە فەرهەنگی پاراستنی تاڵاو هەموو ساڵێک لە تاران و بە بەشداری بەرپرسانی ڕێکخراوەی پاراستنی ژینگەی وڵاتەوە بەڕێوە دەچێت.
ژینگەوانی مەریوانی وەکو ژینگەوانی سەرتر ناسێندرا
خەڵاتی قارەمانی تاڵاو لە سێ بەشی چالاکی لێکۆڵینەوەیی، چالاکی بەڕێوەبردن و بەشداری خەڵکیی پێشکەش کرا کە ئەمساڵ "کەماڵ تاب" ژینگەوانی تاڵاوی زرێبار وەکوو ژینگەوانی سەرتر ناسێندرا.
بۆچوونی ئێوە