بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولسەلام مام عەزیزی بە وتنی ئەوەی کە بەرنامەڕێزی سەرەتایی بۆ بەڕێوە بردنی ئەو بەرنامە ئەنجام دراوە، وتی: ئامانجی سەرەکی لە بەڕێوە بردنی ئەو ڕێوڕەسمە ڕێزگرتن لە کەسایەتی نەتەوەیی و جیهانی، سیامەند ڕەحمانە و هیوادارین بە بەڕێوە بردنی ئەو بیرئانینەوە، شنۆ ببێتە سیمبۆلی ڕێزگرتن لە پاڵەوانە وەرزشی و پاڵەوانەکان.
سیامەند ڕەحمان لەدایک بووی ساڵی 1367ی هەتاوی و خەڵکی شاری شنۆ و کێشهەڵگری ئێران بوو کە لە ساڵی 1387 بۆ یەکەم جار بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کێشهەڵگری کەم ئەندامان کرا.
سیامەند ڕەحمان، بەهێزترین پیاوی کەم ئەندامی سەروو قورسی کێشهەلگری پارائۆلەمپیک و جیهان، 11 ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بەهۆی جەڵتەی دڵ لە ماڵەکەی لە شنۆ گیانی لەدەست دا و هەر لە ئەو شارە بەخاک سپێردرا.
بۆچوونی ئێوە