دوو بۆکسۆری کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی گەنجانی ئێران کران

بەرپرسی وەرزش و گەنجانی کوردستان وتی: ڕامین بابالوو و ئامانج مەلیکی دوو بۆکسۆری کوردستان بانگهێشتی قۆناغی چوارەمی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەنجان کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جەولایی ڕایگەیاند: ڕامین بابالوو و ئامانج مەلیکی دوو بۆکسۆری کوردستان لەلایەن ڕەزا مەهدی پوور سەرڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران بانگهێشتی قۆناغی چوارەمی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەنجان کران.

ناوبراو زیادی کرد: ئەم قۆناغە لە ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی لە 30 ی ڕێبەندانەوە لە هۆڵی حاجی ناتق نووری کۆماڵی وەرزشی شۆڕش دەستپێدەکات و تا 17 ی ڕەشەممە درێژەی دەبێت.

ناوبراو وتیشی: بە وتەی سەر ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی بۆکسی گەنجان کەسە سەرەکییەکانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی دوای خولێک کێبڕکێی هەڵبژاردن لەگەڵ یانەی بۆکسی کۆماری ئازەربایجان کە لە ڕەشەممە و لە ڕەوتی چوارەمین قۆناغی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی بەڕێوە دەچێت، هەڵدەبژێردرێن.

جەولایی زیادی کرد: بۆکسۆرەکانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەنجانی ئیران خۆی بۆ کێبڕکێیەکانی پاڵەوانیی جیهان کە لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی داهاتوو بە میوانداری پۆڵەندا بەڕێوە دەچێت، ئامادە دەکەن.

News Code 35995

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =