بە پێی هەواڵی مێهر، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی 200 ملیۆن دۆلاری "گلۆباڵ هاوک" ی ئەمریکا لە دەوروبەری ناوچەی "کێوی موبارەک" لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هورموزگان لە داوێنی زەریای عەمان، لە لایەن سیستەمی پەدافەندی سێهەمی جۆزەردانی هێزی ئاسمانی هەوافەزای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیەوە کرایە ئامانج و خرایە خوارەوە.
پیشان دانی مووشەکە بالستیکەکان لە گۆڕەپانی ئازادی
لە دەوروبەری گۆڕەپانی ئازادی و لە نێوان ڕێگای ڕێپێوانی مۆتۆرەکان، مووشەکە بەرهەم هێنراوەکانی وەزارەتی بەرگری و هێزی هەوافەزای سوپای پاسداران نمایش کرا لەوانە دەتوانین ئاماژە بۆ مووشەکەکانی زوڵفەقار، بەسیر و دزفوول بکەین.
هەروەها وێنەهایەک لە دەوروبەری گۆڕەپانەکەدا هەڵواسراوە کە دەستکەوتە بەرگرییەکان وەکوو دواهەمین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بەرهەم هێنراوی ناوخۆیی پیشان دراوە و شرۆڤەیان بۆ کراوە.
پیشان دانی دەستکەوتەکانی بنکەی خاتەمولئەنبیای سوپا
لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی 22ی ڕێبەندان لە گۆڕەپانی ئازادی، بنکەی خاتەمولئەنبیای سوپا بۆ ڕێخستنی پیشانگایەک لە دەستکەوتەکان و ئەو پرۆژە گەورانەی کە بە هەوڵ و تێکۆشانی پشپۆڕە ناوخۆییەکان لە وڵات بەرهەم هاتووە، وەکوو ماکیت بۆ خەڵک نمایش کراوە.
لە جێژنی فەجری 42، چەتربازەکانی گرووپی ڕەزم نەوازانی دژبانی ئەرتەش لە گۆڕەپانی ئازادی نمایشێکیان بەڕێوە برد.
Your Comment