بە پێی هەواڵی مێهر، شێخ مووس ئەحمەد یەکێک لە بەرپرسانی کەمپی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا کە بەندکراوە پێوەندیدارەکان بە داعشەوە تێیدا ڕادەگیردرێن، بە هەواڵدەرئی فەڕەنسای وت: لە ژانویەی 2020 تا ئێستا 14 کەس لە کەمپی 62 هەزار کەسی ئەلهەول کوژراون.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە سەری سێ کەس لە قوربانییەکان لە لەشیان جیا کرابووەوە، وتی: چەند کەسیش بە چەکی خنکێنەر خنکێندراون. 10 کەس لەو قوربانیانە عێراقی و 4 کەسیش خەڵکی سووریا بوون.
ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ژمارەی چاودێرانی کەمپ لە 15 هەزار کەس لە ساڵی 2019 لە ساڵی 2020 گەیشتۆتە 500 کەس.
Your Comment