ئایەتوڵا خامنەیی سزای زیندانی ژمارەیەک لە تاوانبارانی بەخشی

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لە گەڵ کەم کردنەوە یان بەخشرانی سزای ژمارەیەک لە مەحکووم کراوان ڕەزامەندی دەربڕی.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە گەڵ کم کردنەوە و بەخشرانی سزای سێ هەزار و 840 کەس لە مەحکووم کراوان ڕەزامەندی دەربڕی.

ئایەتۆڵا ڕەییسی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران لە نامەیەکدا پێشنیاری بەخشران و کەم کردنەوەی سزای ئەو مەحکووم کراوانەی کە خاوەنی هەلومەرجی پێویست بوون، بە ڕێبەری شۆڕش ڕاگەیاند.

ئایەتوڵا خامنەیی بە پێی بڕگەی  11ی مادەی 110ی یاسای بنەڕەتی ڕەزامەندی خۆیان ڕاگەیاند.

News Code 35937

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =