کات بە فێڕۆدان بۆ ئەمریکا خۆشە/ بەڵێنەکان نابێ ناهاوسەنگ بن

ماموستایەکی زانستە سیاسییەکان وتی: ئەمریکا لە کات بە فێڕۆدان چێژ دەبات و پێی خۆشە بە دیاردەیەک بە ناوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی گاڵتەمان پێ بکات و هەر کات خۆی ویستی بیخاتە بەر باس.

سادق کوشکی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: لە بەرانبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی باشترین کار، ناسینی ڕاستییەکانە و دەبێ ئەوە هەڵسەنگێنین گەر هەموو لایەنەکان لە سەر بەڵێنی خۆیان ڕاوەستن، دەستکەوتی بەرجام یان ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ ئێمە چی دەبێت.

ئەو وتیشی: گەر هەموو لایەنەکان بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن، دیسانەوە ناهاوسەنگییەک هەیە چونکوو لە پێشەکی ئەو ڕێککەوتنەدا نووسراوە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکان بۆ پێنج کۆ یەک پێویست نییە بەڵام بۆ ئێران پێویستە و جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکان لە لایەن ئێرانەوە دەبێتە هۆی بەڕێوە بردنی میکانیزمی ماشە دژی وڵاتەکەمان.

ناوبراو پێی وایە بە دۆخێکی وەهاوە چوونە دەرەوە لەم رێککەوتنە بۆ ئێران باشترین ڕێگایە و دەڵێ: ئەو کەسانەی باسی گەڕانەوە بۆ بەرجام دەکەن یان لەو ناهاوسەنگییە تۆقێنەرە ئاگادار نین یان دەیانەوێت وڵات بخەنە دۆخێکی مەترسیدارەوە. گەر لە ڕێککەوتنێکدا جێبەجێ کردنی بەڵێنەکان بۆ هەندێ لایەن بە کەیفی خۆیان بێت، بەڵام تەنیا لایەنێک ناچار بکرێت جێبەجێ بکات و هەر بەوەشەوە بیەوێ تێیدا بمێنێتەوە جێگای سەرسووڕمانە.

News Code 35926

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =