بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوو بەرپرسی ئاگادار بەرەبەیانی هەینی بە کاتی تاران بە هەواڵدەری ڕۆیتێرزیان ڕاگەیاند کە ڕابێرت مالی ڕاویژکاری باڵا و پێشوو لە بواری ئێران لە دەوڵەتی ئۆباما بە ئەگەری زۆرەوە وەکوو نوێنەری تایبەتی جۆبایدن بۆ کاروباری ئێران دیاری دەکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، وتی: هەڵبژاردنی ڕابێرت مالی لە پۆستێکی زۆر هەستیار لە بواری سیاسی و یەکێک لە کێشەکانی بەردەم سیاسەتی دەروەی ئەمریکا، بەزوویی ڕادەگەیێندرێت.
بڵاو بوونەوەی هەواڵی هەڵبژاردنی ناوبراو بۆ ئەو پۆستە لەگەڵ ڕەخنەی هەندێک لایەنی کۆماری خواز و گرووپەکانی پشتیوانی ئیسرائیل بەرەوڕوو بووەوە و مالی وەکوو کەسێکی خاوەن هەڵوێستی نەرم بەرانبەر ئێران و هەڵوێستی توند بەرانبەر ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن.
Your Comment