نهێنی هێرشی لەناکاوی ئەردۆغان بۆ سەر باکووری عێراق

هەڵوێستی ڕۆژی هەینیی سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر هێرشی کوتوپڕی شەوانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان بیری شرۆڤەکاران و چاوەدێرانی ناوچەکەی سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەنقەرەی بەخۆوە خەریک کردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی ڕابردوو، هەڕەشەی هێرشی لەناکاوی شەوانە بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان، کرد. ئەردۆغان لە گفتوگۆیەکی کوت لەگەڵ مێدیاکان دوای نوێژی هەینی، وتی: تورکیا بەردەوام ئامادەی بەڕێوە بردنی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ عێراق دژی پەکەکە بووە بەڵام ئێمە ناتوانین ئاوەها ئۆپراسیۆنگەلێک بە شێوەی ڕاشکاوانە ڕابگەیێنین. من هەمیشە بەڵێنم داوە، ئەگەری هەیە شەوێکدا لەناکاو هیرش بکەین.

پێوەندیی دوو وڵاتی تورکیا و عێراق خولێکی ئاڵۆز تێپەڕاند، ئەویش دوای ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان لەژێرناوی چنگی هەڵۆ و پەنجەی بەبر و پاشان ئاسایشێکی کەموکوتی بەخۆوە بینی ئەویش دوای واژۆی ڕێککەوتننامەی شەنگال لە 18 ی ڕەزبەری ئەمساڵی هەتاوی.

تورکیا لە ساڵی زایینی ڕابردوو دوو ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی لە ژێر ناوەکانی پەنجەی هەڵۆ و پەنجەی بەبر لە هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی لەناو بردنی چەکدارانی پەکەکە دەستپێکرد کە لەگەڵ ناڕەزایەتی توندی دەوڵەتی بەغدا و بەرپرسانی عێارقی بەرەوڕوو بووەوە، بەڵام ئەنقەرە بە بێ سەرەنج بە ئەو ناڕەزایەتیانە بە پێشێل کرانی سەروەریی عێراق، جەختی کرد کە درێژە دەداتە ئۆپراسیۆنەکانی خۆی.

ژمارەی بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق چەندە؟

هەرێمی کوردستان دەمێکە کەوتووەتە بەر پەلاماری سەربازانی تورکیاوە و ئەوە لە پاڵ هێرشی شەڕکەر و فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆسەر باکووری عێراقە.

سوپای تورکیا بەشگەلێک لە باکووری عێراقی داگیر کردووە و لە نێوان 600 بۆ 700 هێزی سوپای تورکیا لە بنکەی باشقیە لە باکووری عێارق جێگیرن کە لە 12 کیلۆمەتری ناوەندی شاری موسڵدایە.

تورکیا هەروەها بنکەیەکی گەورەی سەربازیی لە بامرنی لە 45 کیلۆمەتری باکووری دهۆک لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1997 ەوە و سێ بنکەی بچووکی لە گریلۆک لە 40 کیلۆمەتری باکووری عمادیە و کاتیماسی لە 115 کیلۆمەتری باکووری دهۆک و سرسی لە 30 کیلۆمەتری باکووری زاخۆ لە سنوورەکانی عێراق و تورکیا هەیە و ئەوانە ئەو بنکە نەگۆڕانەن کە سەربازانی تورکیای تێدا جێگیرن.

بیناڵی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی تورکیا لە ساڵی 2018 لە لێدوانێکدا ژمارەی بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری عێراقی 11 بنکە ڕاگەیاندبوو. ئەگەرچی سەبارەت بە ژمارەی بنکەکانی تورکیا گومانی زۆر هەیە بەڵام تا ئێستا هیچکەس نازانێت کە ژمارەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق چەندە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی عێارق ڕۆژی یەکشەممە 21 ی بەفرانباری ئەمساڵ، لە جووڵەی نوێی سەربازانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و کردنەوەی بنکەی سەربازی نوێ لە نزیکی جادەی سەحیلە لە پارێزگای دهۆک لە باکووری عێراق هەواڵی دا و وتی: ئامانج لە کردنەوەی ئەو بنکە سەربازییە بەرز کردنەوەی ئاستی دزەی تورکیا لە سنووری سووریا و عێراق و هەروەها نزیکیی بە پارێزگای نەینەوا و ناوچەی شنگالە. ئەو بنکە نوێیە سەدان سەرباز و جیهازاتی تەواو لەخۆ دەگرێت.

هاوکار جاف ئەندامی یەکێتی نیشتمانی لە سەر وردەکارییەکانی ئامادەبوونی هێزەکانی سوۆای تورکیا لە باکووری عێراق لەوانە ژمارەی بنکە و ناوەندە سەربازییەکانی تورکیا قسەی کرد و وتی: سوپای تورکیا نزیک بە 50  بنکە و ناوەندی سەربازیی لە نێوان پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و بنکەیەکی دیکەشی لە ناوچەی باشیقە لە پارێزگای نەینەوا هەیە. گەورەترین بنکەی سەربازی تورکیا لە عێارق نزیک بە 1500 هێزی هەیە و لە ناوچەی کانی ماسی لە پارێزگای دهۆک هەڵکەوتووە و بنکەگەلێکی دیکەشی لە زاخۆ، عمادیە، شیلادزێ و سۆران لە پارێزگای هەولێر و ناوەندگەلێکی دیکەشی لە درێژایی سنوور و لە داوێنی کێوی کۆڕەک هەیە.

ئایا تورکیا چاوی بڕیوەتە سەر باشێک لە خاکی هەرێمی کوردستان؟

یەکێک لە ئەو تۆمەتانە کە دەدرێتە پاڵ تورکیا ئەوەیە کە چاوی بڕیوەتە سەر بەشێک لە خاکی هەرێمی کوردستان. ئەو بابەتە دوای جێگیر بوونی بەشێک لە سەربازانی تورکیا لە بنکەی سەربازی باشیقە بە بێ وەرگرتنی مۆڵەتی یاسایی لە دەوڵەتی عێراق لە کۆتاییەکانی ساڵی 2015، زۆر زەق بوویەوە.

لە حاڵێکدا کە عێراق لە خەریکی شەڕ دژی داعش لە هەرێمی کوردستان بوو، لەناکاو تورکیا بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت لە عێراق ڕایگەیاند کە دەیەوێت لە شەڕ دژی داعش بەشداری بکات و لەم چوارچێوەدا، بەشێک لە هێزەکانی خۆیی لە باشیقە لە باکووری موسڵ جێگیر کرد.

ئامادە بوونی ئەو هێزانە لە ئەو سەردەمەدا ئاوەها شۆرڤە کرایەوە کە تورکیا بەدوای بەرەوپێش بردنی بەرنامە فرەخوازانەکانی خۆی دوای کۆتایی هاتنی دۆسیەی داعش لە عێراقە بەڵام تورکیا بیانووی هەبوونی خۆیی پارێزوانی لە ئەهلی سوننە و کەمایەتی تورکمان لە عێراق وەسف دەکرد.

ئەو گەڵاڵە کە زۆربەی بەرپرسانی عێراق و کورد لەسەری قسەیان کردووە باس لە ئەوە دەکات کە تورکیا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی مێژووی لۆزان لە ساڵی 1923 ، خۆی بۆ بردنەوەی بەشێک لە خاکی جودا کراوی تورکیا لە ساڵی  2023  کە ڕێکەوتی ئەو ڕیککەوتنە کۆتایی دێت، ئامادە دەکات.

پارێزگای نەینەوا بە ناوەندیی موسڵ یەکیک لە ئامانجەکانی تورکیا پێناسە کراوە، بەڵام چاوەدێرانی عێراق پێیان وایە کە ویلایەتی موسڵ لە ئەو کاتەدا پارێزگای نەینەوا و بەشگەلێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان(هەولێر و دهۆک) یشی دەگرتەوە، هەر بۆیە نیسبەت بە سیاسەتە فرەخوازانەکانی ئەنقەرە لە هەرێمی کوردستان نیگەرانی هەیە.

گەڵاڵەی ئەردۆغان بۆ عێراق لە ساڵی 2021

ڕۆژنامەی لۆفیگارۆی فەڕەنسا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی کردە سەر گەڵاڵەکانی ئەردۆغان لە ساڵی 2021 و لە ئەو ساڵە وەکوو ساڵە پەرەی ناوچەیی ئەردۆغان یادی کردووە و هێناویە: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دریژە دەداتە گەڵاڵە فرەخوازانەکانی خۆی و بەدوای کردنەوەی بەرەیەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینە. ئەردۆغان چاوی بڕیوەتە سەر عێراق و هیچ لەمپەرێکیش لە سەر ئەو ڕێگایە نابینێت. تورکیا بە هێرشی ئاسایی بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی عێراق ڕازی نابێت. لە ساڵی ڕابردووی زایینی هێرشی سەربازی تورکیا زۆر زیادی کرد. ئەگەری ئەوەی کە تورکیا ئۆپراسیۆنێکی گەورە لە مانگەکانی داهاتوو ئەنجام بدات و خاکی عێراق داگیر بکات و بنکەی سەربازی هەمیشەیی بە بیانووی پاک کردنەوەی ناوچە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و عێراق لە پەکەکە بکاتەوە، هەیە.

بەرپرسانی ئەنقەرە، ئامانجە نهێنییە مێژووییەکانی خۆیان بۆ بردنی بەشێک لە هەرێمی کوردستانیش ناشارنەوە. ئەنقەرە پاگەندە دەکات کە بریتانیا خاکی تورکیای بە پێی پەیمانی سایکس پیکۆ دابەش کرد و خستوویەتە سەر عێراق.

بەڵام  بە پێی داکۆکیی بەرپرسانی تورکیا بۆ مانەوەی هێزەکانیان لە ناو خاکی عێراق و دەستێوەردانی ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتە، عێراق ئەبێ بۆ پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵاتەکە، هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنامەی ئەمنیەتی ساڵی 1984 کە ئیزنی هاتنی هێزەکانی تورکیا بۆ قووڵایی بیست کیلۆمەتری عێراق بۆ شوێنگیری هێزەکانی پەکەکە دەدا و لە ساڵی 1995 نوێ کراوەتەوە، هەوڵ بدات.

News Code 35710

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =