دۆخی واشنتۆن ئەو شارەی کە بووەتە بنکەیەکی سەربازی

بە نزیک بوونەوەی لە کاتی ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا، شاری واشنتۆن زیاتر لە ڕۆژانی ڕابردوو حاڵەتیئەمنیەتی بەخۆوە گرتووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی ئەمریکا ڕێوڕەسمی سوێن خواردنی جۆ بایدن وەکوو سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەڕێو ەدەچێت؛ رێوڕەسمێک کە بە هۆی ڕووداوەکانی دوو هەفتەی ڕابردوو و هیرشی لایەنگرەکانی ترامپ بۆ سەر باڵەخانەی کۆنگرە لە حاڵەتی نائاسایی و ئەمنیەتی بەڕێوە دەچێت.

هەر بۆیە ئەو ناوچانەی کە دەگەنە کۆنگرە و کۆشکی سپی لە سەرلەبەیانی سێشەممەوە بە ڕووی خەڵکدا دازراوە و تەنیا ئەوناەی مەٶلەتیان هەیە، دەتوانن سەردانی ئەو ناوچەگەلە بکەن.

ئامادەباشیی ئێف بی ئای

زیاتر لە 20  هەزار سەربازی گاردی نەتەوەیی ئەرکی دابین کردنی ئاسایشی ڕێوڕەسمی ڕۆژی چوارشەممەیان لەئەستۆیە.

ئێف بی ئای سەبارەت بە ئەگەری ناڕەزایەتی دەربڕین بە شێوەی چەکداری لە ئەمریکا هۆشداریی داوە و بە ناوەندەکانی پۆلیسی ڕاگەیاندووە کە بۆ ئەگەری چاندنی مادەی تەقەمەنی لە نێو کورسییەکانی کۆنگرە ئامادە باش بن.

تا ئێستا دوو کەس بە هۆی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە وێستگەکانی چاودێری لە ناوچەی سەوز دەستگیر کراون، ئەو ناوچە بۆ پارێزەری لە جۆ بایدن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لەبەرچاو گیراوە.

یەکێک لە ئەو دوو کەسە کە دەستگیر کراوە، دوو پارچە چەک و 500 گوللەی لەگەل بووە.

لە لایەکی دیکەوە لە حاڵێکدا کە تەنیا چەند کاتژمێر بە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی بایدن ماوە، لە واشنتۆن دۆخی نائاسایی ڕاگەیێندراوە. ئێف بی ئای سەبارەت بە ئەگەری ناڕەزایەتی دەربڕین بە شێوەی چەکداری لە ئەمریکا هۆشداریی داوە و بە ناوەندەکانی پۆلیسی ڕاگەیاندووە کە بۆ ئەگەری چاندنی مادەی تەقەمەنی لە نێو کورسییەکانی کۆنگرە ئامادە باش بن. لانیکەم لە 19  فەرمانداری ویلایەتەکانی ئەمریکا داوای یارمەتی کراوە.

بۆ ئامادە بوون لە ئەو ڕێوڕەسمە بایدن شەوی چوارشەممە بە پێچەوانەی سەرۆک کۆمارە پێشووەکانی ئەمریکا بە فڕۆکەی تایبەت هاتووەتە واشنتۆن.

دەڤەری کۆشکی سپی بووەتە سەربازخانە

بایدن کە لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی لە فڕۆکەکە دابەزین، لە حاڵێکدا گەییشتنە واشنتۆن کە پێتەختی ئەمریکا بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هیزی گاردی نەتەوەیی، هێزە ئەمنییەکان، ڕێکوپێک کردنەوە و چاوەدێری  هاتوچۆکان لە دەڤەری کۆشکی سپی و باڵەخانەی کۆنگرە بووەتە بنکەیەکی سەربازی.

لەم نێوانەدا گاردی نەتەوەیی ئەمریکا 12  کەس لە هێزەکانی خۆیی لە نێوان دابین کەرانی ئاسایشی ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە لابرد.

ڕێورەسمی سوێند خواردنی بایدن لە زۆربەی لایەنەکانەوە لە مێژووی ئەمریکا هەڵکەوتە دەبێت؛ چونکوو بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا خەڵک ناتوان بە شێوەی گشتی لە ئەو ڕێوڕەسمە بەشداری بکەن و لە جیاتی ئەوە 190  هەزار ئاڵا بە شێوەی هێمایەک دانراوە و بەس ژمارەیەکی سنووردار لە کەسەکان بۆ ئەو ڕێوڕەسمە بانگهێشت کراون.

News Code 35659

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =