هاتنی هەرەس لە بەرزاییەکانی هێڵی سنووری ئێران و تورکیا/ 5 کەس شوێنبزرن

بەهۆی هاتنی هەرەس لە ناوچەی سنووری ئێران و تورکیا، 5 کەس لە خەڵکی گوندی کوورانی ورمێ ون بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەخشداری سۆمای برادۆست دوانیوەڕۆی دووشەممە ڕایگەیاند : نیوەڕۆی دوێنێ بە هۆی هاتنی هەرەس لە بەرزاییەکانی هێڵی سنووری ئێران و تورکیا پێنج کەسی خەڵکی گوندی کوورانی ناوچەی سۆمای برادۆست لە شاری ورمێ ون بوون. 

حەقیقی بە ئاماژە بە نادیار بوونی شوناسی کەسە ون بووەکان وتی: بە هەماهەنگییە ئەنجام دراوەکان لەگەڵ هەنگی سنووری گرووپێک لە خەڵکی گوندەکە بۆ ڕزگار کردنی ون بووەکان چوونەتە ناوچەکە بەڵام بە هۆی نالەبار بوونی دۆخی کەشوهەوا، تا ئێستا هیچ پێوەندیەک لەگەڵ ئەو کەسانە نەگیراوە. 

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرجاوە خۆجەییەکان تەرمی پێنج کەس لە ئەو کەسانە کە تووشی ئەو ڕووداوە هاتوون لە خاکی تورکیا لەلایەن هێزەکانی فریاکەوتنی ئەو وڵاتەوە لە ژێر هەرەس دۆزراوەتەوە. 

شوناسی گیان لەدەست داوەکانی ئەو ڕووداوە یاوەر، ئەحمەد و مەتین ئەسڵانی، ئەولای خودایی و بین ئەحمەدی ڕاگەیێندراوە. 

News Code 35629

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =