پەرەسەندنی پێشێل کرانی مافی ڕۆژنامەوانان لە هەرێمی کوردستان

ڕێکخراوی پاڵپشتی لە مافی ڕۆژنامەوانانی هەرێمی کوردستان "مترۆ" لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا ڕایگەیاند کە لە ساڵی 2020 لانیکەم 385 حاڵەتی پێشێل کرانی مافی ڕۆژنامەوانان و هەواڵنێران تۆمار کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی بەرگری لە مافی ڕۆژنامەوانانی هەرێمی کوردستان "مێترۆ" لە ڕاپۆرتی لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا ڕایگەیاند کە لە ساڵی 2020 لانیکەم 385 حاڵەتی پێشێل کرانی مافی ڕۆژنامەوانان و هەواڵنێران تۆمار کراوە.

بە پێی ئەو ئامارە چوار حاڵەتی داخستنی نووسینگەی کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان و 163 حاڵەتی رێگری لە ڕووماڵ کردنی هەواڵ ڕووی داوە.

74 حاڵەتی دەستگیری ڕۆژنامەوان و هەواڵنێری بە بێ بەڵگەی دادگا و 48 حاڵەتی هەڕەشە و سووکایەتی بە ڕۆژنامەوانان تۆمار کراوە.

30 حاڵەتی دەستگیری پێچەوانەی یاساکانی ڕۆژنامەوانی و 8 حاڵەتی ئازاری ژنانی هەواڵنێر، 8 حاڵەتی وەرگرتنی بەڵێن نامە لە هەواڵنێران، 6 حاڵەتی خەسار لێدان و لەناو بردنی ئامێر و جیهازاتی ڕۆژنامەوانان و 42 حالەتی دەست بەسەرداگرتنی ئامێر و 2 حاڵەتی خستنی پارازیت بۆ ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی پڕۆگرامە میدیایی و ئەلکترۆنییەکان تۆمار کراوە.

لە ئەو ڕاپۆرتە هاتووە کە لە ناوچە جێ ناکۆکەکان لە نێوان هەولێر و بەغداش 71 عاڵەتی ڕێگری لە کار کردنی هەواڵنێران، 30 حاڵەتی دەستگیر کردنی بێ بەڵگەی دادگا، 9 حاڵەتی دەست بەسەردا گرتنی جیهازات، 7 حالەتی هەڕەشە و سووکایەتی بە هەواڵنێران و دوو حاڵەتی ڕفاندنی هەواڵنێران تۆمار کراوە.

News Code 35618

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =