کاردانەوەی رێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران بە بەیاننامەی سێ وڵاتی ئەورووپی

ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران لە وەڵام بە سێ وڵاتی ئەورووپی لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد کە پرسی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی ئاسنی لەگەڵ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی پێشکەوتوو دوو پرسی لێک جودایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران لە بەیاننامەیەکدا لە وەڵام بە بەیاننامەی سێ وڵاتی ئەورووپی وتی: پرسی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی ئاسنی کە لە مادەی چواری یاسای هەنگاوی ستارتیژیک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و پارێزەری لە مافی گەلی ئێران لە مەجیسی شوورای ئیسلامی پەسەند کرا و پرسی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی پێشکەوتوو ( سیلیساید) بۆ بەکارهێنان لە ڕاکتۆری لێکۆڵینەوەیی تاران دوو بابەتی بەتواوەتی جیاوازە.

ئەو بەیاننامە زیادی دەکات: ئەو ڕێکخراوە هێشتا زانیاری پرسیارنامەی دارێژراوی کارخانەی ئۆرانیۆمی ئاسنی لە مادەی چواری یاسای نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکیی ڕادەستی ئاژانس نەکردووە کە ئاڵبەت دوای ئەنجامی کاری پێویست و لا کەتی خۆیدا ئەو کارە ئەنجامی دەدات.

ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران دەشڵێت: بەرنامەی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی پێشکەوتوو (سیلیساید) هەر ئەو جۆرە کە لە ڕاپۆرتی دوایی ئاژانس هاتووە یەکەم جار زیاتر لە دوو ساڵ لەمەوپێش ڕادەستی ئاژانس کراوە و لە ئەم ماوەیەدا لە چەند قۆناغدا زانیاری خراوەتە بەر دەستی ئاژانس.

ئەو بەیاننامە هیوای خواستووە کە ئاژانسی نێودەولەتی وزی ناڤۆکی بە خۆبواردن لە هێنانی وردەکاری نازەروور لە ڕاپۆرتەکانی خۆیدا بەستێن بۆ تێگەییشتنی خراپ خۆش نەکات.

شیاوی باسە سێ وڵاتی ئەورووپی ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە کاردانەوە بە دەسپێکی ڕەوتی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی ئاسنی لەلایەن ئێرانەوە ڕایانگەیاند کە پاساوێکی بە بەڵگەوە بۆ بەکارهێنانی ئۆرانیۆمی ئاسنی لەلایەن ئێرانەوە بوونی نییە.

ئەو بەیاننامە بە هێنانە ئارای ئەو پاگەندە کە بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی ئاسنی دەتوانێت پاشهاتی سەربازیی هەبێت، بە بێ ئاماژە بە بەڕێوە نەبردنی بەڵێنەکانی خۆیان، زیادی کرد: ئێران بە پێی بەرنامەی هەنگاوی هاوبەش پێبەندی ئەوەیە کە بۆ ماوەی 15 ساڵ بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی ئاسنی و چالاکیی لێکۆڵینەوە لەو بارەوە ئەنجام نەدات.

ترۆئیکا داوایان لە ئێران کردووە کە ئەگەر دەیەوێت ڕێککەوتنی ناڤۆکی بپارێزرێت، ئەو چالاکییانە ڕابگرێت و بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی لە ئەو ڕێککەوتنە.

News Code 35605

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =