AP ١٣٩٩ بەفرانبار ٢٥ ٠٩:١٠

ئەمریکا کاروانێکی سەربازی لە عێراقەوە دەباتە سووریا

ئەمریکا کاروانێکی سەربازی لە عێراقەوە دەباتە سووریا

سەرچاوەکانی هەواڵ لە هەوڵی ئەمریکا بۆ بردنی کاروانێکی سەربازی بریتی لە 60 ئۆتۆمبیل، بارهەڵگری گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی و لۆریی نەوت لە عێراقەوە بۆ سووریا دەدەن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەخباریە سووریا، سەرچاوەکانی هەواڵ چوارشەممە شەو ڕاپۆرتیان دا کە ئەمریکا کاروانێکی سەربازیی لە عێراقەوە بردووەتە نێو سووریا.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئەمریکا کاروانێکی سەربازیی بریتی لە 60 ئۆتۆمبیل، بارهەلگری گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی و لۆریی نەوتیی لە عێراقەوە بردووەتە نیو خاکی سووریا.

ئەو کاروانە سەربازییەی ئەمریکا لە ڕێگای ڕێڕەوی سنووری نایاسایی ئەلوەلیدی عێراقەوە چووتە سووریا.

ئەمریکا لە ئەم ماوەی دواییەدا دەیان بارهەڵگر چەک و جیهازاتی سەربازیی بەرەو بنکە نایاساییەکانی خۆی لە کوردستانی سووریا بردووە.

News ID 35571

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha