بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 97 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 56 هەزار و 457 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 305 هەزار و 339 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا یەک ملیۆن و 94 هەزار و 388 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە