هەڵگرتنی گەمارۆکان مەرجی سەرەکیە بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی

ڕاوێژکاری ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی وتی: ئەگەر ئەمریکا بیەوێت بگەڕێتەوە بۆ بەرجام، دەبێ کۆتایی بە گەمارۆکان بێنێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی  KHAMENEI.IRوتووێژێکیان لە گەڵ عەلی ئەکبەر ویلایەتی سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام کە پێشتریش ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی باسی لە سەر کردبوو، ئامادە کردووە کە لە درێژەدا دەیخوێننەوە.

ویلایەتی لەم وت و وێژەدا وتی: گەر ئەمریکا بیهەوێت بگەڕێتەوە ناو بەرجام، دەبێ کۆتایی بە گەمارۆکان بێنێت، هەڵبەت ئێمە پێداگری لە سەر گەڕانەوەیان ناکەین. دەیانەوێ بگەڕێنەوە و نایانەوێ نەگەڕێنەوە. گەر بیانەوێ بگەڕنەوە دەبێ مەرجەکان قبووڵ بکەن و کەمایەسییەکانی پێشوو قەرەبوو بکەنەوە.

ناوبراو لە وڵامی ئەم پرسیارەش کە لێکەوتەکانی بڕیاری پارلەمان و دەوڵەت بۆ هەڵوەشانەوەی هێدی هێدی بەڵینەکانی ئێران لە بەرجام چییە؟ وتی: ئێمە پێویستمان بە کاریگەرییەکانی زانستی و پزیشکی ناڤۆکی هەیە و بۆ ئەمەش پێویستمان بە ئورانیومی پیتێندراوی 20 لەسەد هەیە.

بڕیاری پەرلەمان و دەوڵەت بۆ هەڵوەشانەوەی بەڵێنەکانی ئێران لە بەرجام کارێکی هەرە گرینگ بوو

ویلایەتی داکۆکی کرد: چەندین ساڵ پێشتر کاتێ راکتوری تاران دامەزرا، پێویستمان بە پیتاندنی 20 لەسەدی بوو و لە ئارژانتین دەمانکڕی کە ئەویش ئیدی بڕیاری دا بە ئێمەی نەدات. بۆیە زانایانی ناڤۆکی وڵاتەکەمان بە کەڵک وەرگرتن لە بیر و توانای خۆیان، توانیان ئورانیومی 20 لەسەدی بەرهەم بێنن کە بۆ چالاکییە پزیشکییەکان پێویستە و ئەم کارەش لە کارە هەرە گرینگەکانی پارلەمان و دەوڵەت بووە و یاساییە.

ڕاوێژکاری ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: ئێمە وڵاتیکی سەربەخۆین و بۆ بەدەست هێنانی سەربەخۆیی هەوڵی زۆرمان داوە. وڵاتی ئێمە ئەو مافەی هەیە کە خۆی پێداویستییەکانی دابین بکات و بە دەسەڵاتی خۆیەوە کاروباری وڵاتەکەی بەڕێوە ببات. ئەم کارەش دژی ئەوەیە کە کەسانیتر بێ هیچ مافێکی ئاسایی، لە کاروباری ناوخۆیی ئێمە بەشدار بن و فەرمان بدەن کە ئێمە چی بکەین و چی نەکەین.

ئێمە بۆ داهاتووی ولاتەکەمان بە هەر شێوەیەک کە بۆ بەرژەوەندییەکانی وڵات پێویست بێت، لە چوارچێوەی یاسا نێونەتەوەییەکان هەنگاو هەڵدەگرین و بێ گومان قسەی زۆری ئەمریکا قەبووڵ ناکەین و لە گەڵ هەر کارێک کە سەربەخۆیی وڵاتەکەمان بخاتە مەترسییەوە، بەرەنگاری دەکەین.

News Code 35550

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =