AP ١٣٩٩ بەفرانبار ١٩ ٠٨:٠٦

"لە خۆڵەمێشی خۆمان هەڵدەستینەوە" گێڕانەوەی ئازارەکانی کچانی شیناوایە

"لە خۆڵەمێشی خۆمان هەڵدەستینەوە" گێڕانەوەی ئازارەکانی کچانی شیناوایە

ئەسرین مەعرووفی؛ خوێندکاری زامداربووی قوتابخانەی شیناوێ پیرانشار، کتێبێکی بە ناوی "لە خۆڵەمێشی خۆمان هەڵدەستینەوە" نووسیوە کە گێڕانەوەی زام و ئازارەکانی کچانی ئەو قوتابخانەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر، و بە گوێرەی وتەکانی نووسەری ئەم کتێبە کە خۆشی لە زامداربووانی ئاگرکەوتنەوەی قوتابخانەی شیناوایە، ئەم کتێبە گێڕانەوەی 8 ساڵ خەم و ئازارەکانی ئەو کچانەیە کە ساڵی 91 لەو ڕووداوەدا زامدار بوون.

ئەسرین مەعرووفی دەڵێت: لەو کتێبەدا گلەییم لە بەرپرسان و کار و شێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوان لە گەڵ ئەو ڕووداوە نەکردووە و تەنیا باسی دۆخی خۆمان هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا لە کتێبەدا دەبینرێت.

ئەو دەشڵێت: ئێمە هەرگیز بەدوای خراپ کەڵک وەرگرتن لە ڕووداوەکە نەبووین بەڵام بەداخەوە هەندێ جار وتەکانی ئێمە بەباشی بڵاو نابێتەوە و ئەم کارەش ئاکامی باشی بۆ ئێمە نییە.

کتێبی "لە خۆڵەمێشی خۆمان هەڵدەستینەوە" مۆڵەتی چاپی وەرگرتووە و لە 48 لاپەڕە و لە لایەن بڵاوکراوەی ڕونیکا لە تاران چاپ دەبێت و تا مانگی دهاتوو دێتە ناو بازاڕەوە.

News ID 35501

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha