بە پێی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی شۆرای پلانڕێژیی پارێزگا، ڕایگەیاند: دەوڵەتی ناوەندی عێراق لە گەڵ فەرمی بوونەوەی سنووری سەیرانبەند ڕێککەوتن و ئەم ڕێکەوتنە دەبێتە هۆی گەشەپێدانی بازرگانی نێوان هەر دوو لایەنکە.
ئەو زیادی کرد: بە فەرمی بوونەوەی سنووری سەیرانبەند گۆڕانکارییەکی قووڵ لە ئابووری و بازرگانی شاری بانە و پارێزگای کوردستان دادەنێت و لە داهاتوودا بینەری ئاکامە ئەرێنییەکانی ئەم کارە دەبین.
پارێزگاری کوردستان ڕاشیگەیاند: بازاڕچە سنوورییەکانی مەلەخوردی سەوڵاوا و خانم شێخانی مەریوان حەوتەی داهاتووە دەکرێنەوە.
مورادنیا لە کۆتاییشدا وتی: سنوورنشینەکانی مەریوان و سەوڵاوا دەتوانن لە ڕێگای ئەم بازاڕچەوە هەندێ کەلوپەلی پەسندکراو بگۆزنەوە و لەم ڕێگاوە داهاتی بازرگانی بەدەست بێنن.
بۆچوونی ئێوە