بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی نەتەوەیی ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا، وتی: ئێمە پارەمان ئامادە کردووە کە پێکوتەی کۆرۆنا بکڕین.
جەختیشی کرد: ئەمریکا دەڵێت کە پارەکەی ئێران ئەبێ سەرەتا بێتە ناو بانکێکی ئەمریکی پاشان بچێتە ئەو وڵاتە کە پێکوتەکەی ئێران دەدات؛ باشە کێ متمانە بە ئێوە دەکات؟ ئێوە لە هەموو شوێنەکان پارەکەمانتان دزی، چۆن متمانە بکەین کە دووبارە پارەکەمان نادزن.
سەرۆک کۆمار وتیشی: ئێمە ئیزن نادەین خەڵکی ئێران لە ماوەی تاقی کردنەوەی پێکوتەیەکدا، ئەو ڤاکسینە بەکار بهێنن. هەندێک کۆمپانیا ڤاکسینیان چێ کردووە و دەینێرنە وڵاتانی دیکە تا تاقی بکەنەوە بەڵام وەزارەتی تەندروستی و دەرمانی ئێمە ئیزنی ئەو کارە نادات.
Your Comment