6178 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/ مەرگی 152 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6178 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 152 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 54 هەزار و 308 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا  یەک ملیۆن و 183 هەزار و 187 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا 924 هەزار و 685  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 35322

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =