بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبوو ڕەزا نەجار فەرماندەی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک بۆ پێکهێنانی حەشدی کوردی نەکراوە.
نەجار لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هەندێک هەواڵدەرییەکان ڕۆژی ڕابردوو لە دیداری چەند کەسایەتییەک هەواڵیان دا کە خوازیاری ئەندامێتی لە حەشدی شەعبی لە ژێرناوی حەشدی کوردین.
ناوبراو وتی: وەکوو فەرماندەی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی ڕایدەگەیێنم کە هیچ جۆرە ڕێککەوتنێکی دەمی یان نووسراو لەو بارەوە نەکراوە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە لەگەڵ ڕێکخراوی حەشدی شەعبی پێوەندی گرتووە و ئەو رێکخراوە جەختی کردووە کە زانیاریەکی لە پێکهێنانی حەشدی کوردی لە کەرکووک نییە.
Your Comment