بە پێێ ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکەوت زەکی سەرۆکی فراکسیۆنی یه‌كێتى له‌ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لهپهیامێكى نوسراودا له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ده‌ڵێت:"لەڕەگەوە کێشەی دارایی‌و موچە چارسەرنەبێت، وا ئەمجارەش بەھێز بەو خەڵکە ناڕازیەمان چۆڵکرد، ئەی مانگێک‌و دوانی تر؟ لەڕۆژێکی تردا خۆپیشاندان ھەر دەستپێدەکاتەوە".
سەرۆکی فراکسیۆنی یه‌كێتى له‌ئەنجومەنی پارێزگای په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "لەڕەگەوە کێشەی دارایی‌و موچە چارسەرنەبێت، وا ئەمجارەش بەھێز بەو خەڵکە ناڕازیەمان چۆڵکرد، ئەی مانگێک‌و دوانی تر؟"، ده‌شڵێت:"نابێت وەک یەکێتیی کارێک بکەین خۆمان بەدژی ئەو داوایانە دەرخهین، لەکاتێکدا خەڵک‌و کادری خۆمانن لەناڕەحەتیو کێشەدان، مەگەر چەند ڕۆژ پێش ئێستا ھاوسەرۆکێک لەبەغداو یەکێکى تریان لەھەولێر نەبون بۆ چارەسەری ئەو کێشانە".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه کە"ئەگەر بەردێکم پێبێت، ئەیگرمە ناوچەوانی ئەوەی ئەندازیاری ئابوری سەربەخۆو کەتنی ڕیفراندۆم بوو".
له‌باره‌ى پێویستى هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌شى نوسیویهتى:"خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆژانە سوتانی فەرمانگەی حکومی‌و بارەگای حزبی‌و خوێنڕشتنەکەی لێدەرکەی، ئەوی تری داوای ڕەوان، نابێت وەک یەکێتیی کارێک بکەین خۆمان بەدژی ئەو داوایانە دەرکەوین لەکاتێکدا خەڵک‌و کادری خۆمانن لەناڕەحەتیو کێشەدان، مەگەر چەند ڕۆژ پێش ئێستا ھاوسەرۆکێک لەبەغداو یەکێکى تریان لەھەولێر نەبون بۆ چارەسەری ئەو کێشانە".
زه‌كى پێیوایه، "ئەوە ئەو غرورە بەرچاو کورتەیە کە بەکوردی بەیاسای قەرز ئەڵێت خەنجەری پشت‌و دوای سێ هەفتەش بەعەرەبی وەزارەتی دارایی ئەڵێت: پابەندی ناوەڕۆکەکەی دەبین، بەڕاستی من ئەگەر بەردێکم پێبێت ئەیگرمە ناوچەوانی ئەوەی ئەندازیاری ئابوری سەربەخۆو کەتنی ڕیفراندۆم بوو".
سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌رى كێشه‌كان لهسایهتى لامه‌ركه‌زى ڕێكه‌وت ئه‌وه به‌بیرده‌هێنێته‌وه، "كاتێك ساڵى ٢٠١٧ ھاواری لامەرکەزیمان بوو حزبەکەمان باوەڕی پێنەبوو خۆشبەختانە ٢٠٢٠ تەبەنی کرد، ئێستاش ھەر دەڵێین ناکرێ کات کراوەبێت بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداو کاتکوشتن، دەکرێ پارێزگاکانی سلێمانی‌و ھەڵەبجە مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکەن بۆئەمەشیان ھەر پشومان درێژە، ھەروەھا خۆشگوزەرانی باوکی دەوڵەتو قەوارەشە.
Your Comment