AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٢٠ ١٠:٥٩

چالاکانی فەرهەنگی و ئایینی کوردستان:

گرینگیدانی ئاژانسی مێهر بە زمانی کوردی جێگای ڕێز و پێزانینە

گرینگیدانی ئاژانسی مێهر بە زمانی کوردی جێگای ڕێز و پێزانینە

ژمارەیەک لە چالاکانی بواری فەرهەنگی، میدیایی و ئایینی کوردستان لە دیدار لە گەڵ بەرێوەبەری گشتیی ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێران ڕێزیان لە گرینگیدانی ئەم ئاژانسە بە فەرهەنگ و زمانی کوردی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، شەوی رابردوو محەمەد شوجاعیان بەرپرسی گشتیی ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێران کە بۆ ناساندنی بەرپرسی نوێ نووسینگەی کوردستانی ئەم ئاژانسە سەردانی سنەی کردبوو، لە گەڵ چالاکانی بواری فەرهەنگ، ئایین، ڕۆژنامە و میدیای کوردستان کۆبووەوە.

لەو دیدارەدا چالاکانی فەرهەنگی و میدیایی سپاس و پێزانینی خۆیان بە شوجاعیان ڕاگەیاند بە بۆنەی هەوڵی ئاژانسی هەواڵی مێهر و کردنەوەی بەشی زمانی کوردی ئاژانسەکە کە چەندین ساڵە  کار دەکات و شوێنپەنجەی لە ڕۆژنامەوانیی کوردی دیارە.

لای خۆیەوە فەردین کەمانگەر، ڕۆژنامەوانی پێشەنگی کورد لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە ئاوڕدانەوەی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە زمان و فەرهەنگی کوردی و گرینگی دان بە کەرتی ڕۆژنامەوانیی کوردی، رایگەیاند: ئەوەی کە ئاژانسێکی ناودار و خاوەن پێشینەی وەکوو مێهر هەستاوە بە کردنەوەی بەشی زمانی کوردی وەک یەکێک لە شەش زمانە فەرمیەکەی ، جێگای دەسخۆشیە و ڕێز و پێزانینە.

هیواشی خواست کە بەرێوەبەرایەتی مێهر گرینگی زیاتر بە پەرەدان بەشی زمانی کوردی ئەم ئاژانسە بدات.

 هەروەها یاسین شەرێعەتی، ڕۆژنامەوان و بەرپرسی ئاژانسی خەبەر ئانلاین لە کوردستان بە جەخت لە سەر ئاستی باڵا و پڕۆفشناڵ بوونی هەواڵدەریی مێهر، وتی : وەکوو شارۆمەندێکی کورد دەسخۆشی لە ئاژانسی هەواڵی مێهر دەکەین کە گرینگی بە زمانی کوردی داوە و بە کردنەوەی بەشی زمانی کوردی ئاژانسەکە هەنگاوی بەرزی بۆ پەرەدان بە کەرتی ڕۆژنامەوانی کوردی هەڵگرتووە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەدا مامۆستا فەتحی، پێش نوێژی یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری سنە، داوای لە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی هەواڵی مێهر کرد کە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئەوەی ئەم هەواڵدەرییە لە کوردستان بەشێک لە کارەکانی ئاوڕدانەوە لە حوجرە و مزگەوت و خانەقاکانی کوردستان بێت و مێهر ببێتە دەنگی مزگەوت و حوجرە.

ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و خۆبەخشانی خێرخوازیی کوردستانیش لەم دیدارەدا باسیان لە کێشە و گیر و گرفتەکانی کۆمەڵگای کوردی کرد و داوایان لە ئاژانسی مێهر کرد، فوکووسی زیاتر بخاتە سەر ڕاگەیاندنی کێشەکانی کۆمەڵگا بە بەرپرسان.

دوێنێ لە ڕێوڕەسمێکدا بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی هەواڵی مێهر سپاس و دەسخۆشی لە خزمەت و ماندووبوونی ئارمان نەسروڵڵاهی بەرپرسی پێشووی نووسینگەی کوردستانی مێهر، کرد و لە جێگای ئەو خەبات ساعێدی دانا.

شیاوی ئاماژەی بەشی زمانی کوردی ئاژانسی هەواڵی مێهر کە یەکێکە لە شەش زمانە سەرەکیەکەی ئەم ئاژانسە ، جیاوازە لە نووسینگەی پارێزگای کوردستان و هەموو چالاکییەکانی بە زمانی کوردی سۆرانیە و لە ئاستی نێودەوڵەتی و بە گرینگی دان بە هەواڵی هەموو کوردەکانی جیهان کارو چالاکی خۆی پێنج ساڵ لەمەوپێش دەستپێکردووە لە لایەن حەلیمە موڵایی بەڕێوەدەبرێت.

News Code 35146

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha